نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 92 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 92 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 86 دۆلار و 72 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتر کۆمەڵەی ئۆپیک ڕایگەیاند، لە ساڵی 2022 خواست لەسەر نەوت ڕۆژانە 3.1 ملیۆن بەرمیل زیاددەکات و لە ساڵی 2023شدا خواست لەسەر نەوت ڕۆژانە 2.7 ملیۆن بەرمیل زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا