ئەیاد عەلاوی داوایەک لە لایەنە سیاسیەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی داوای کرد هێزی سیاسی نیشتیمانی هەبێت، ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا دەرفەتی زیاتر هەیە لە جاران بۆ سازدانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی.

عەلاوی لە تویتێکدا وتی، ئەو ئاژاوەیەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەس نیە، بەس نیە خەڵک بەو ئازارو نەهامەتییەدا تێدەپەڕن، کاتی ئەوە هاتووە پیرۆزبایی ژیانێکی شایستەیان لێبکەین.

وتیشی، داوا لە هێزە سیاسیە نیشتیمانییەکان دەکەم، بەسەر بەرژەوەندی گشتیدا زاڵ بن و بەرژەوەندی عێراق بخەنە سەروی هەموو شتێکەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر دەرفەت هەیە بۆ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی، کە کەش و هەوایەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی دروست بکات، وڵات بەرەو کەناری وشکانی و سەلامەتی ببات، چونکە هێزو سەقامگیری عێراق بە یەکپارچەیی گەلەکەی دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا