كەشناسی سلێمانی: هێشتا كات ماوە بۆ بارانبارین

پۆڵەتیك پرێس

كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، هێشتا كاتێكی زۆر ماوە بۆ باران بارین و ناتوانن بڵێن ئەگەری وشكەساڵی هەیە لەمساڵدا.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێشتا كاتی باران باران ماوە، چونكە بەشێوەیەكی گشتی 35% رێژەی باران بارین لە وەرزی بەهاردایەو چەند رۆژێكی كەمە وەرزی بەهار دەستی پێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بارانبڕان بەراوردی بارانبارینی ئەمساڵ بە ساڵی رابردوو دەكرێت و بڕیار لەسەر وشكە ساڵی دەدرێت، چونكە ساڵی وا هەیە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار و كۆتایی ئەو مانگەش باران دەبارێت.

بەراورد بەساڵی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو ناوچەكانی هەرێم رێژەی بارانبارین كەمترەو بەپێی داتاكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی تائێستا، رێژەی بارانبارین لە سلێمانی 58% بووە، لە گەرمیانیش 41% بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا