پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون بابەتێکە دەبێتە ببێتە سەرچاوەی دڵەڕاوکێی هەمووان و وتیشی، بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا لە ئێستادا بەدوای ڤاکسین و چارەسەردا دەگەڕێن”.
جۆ بایدن لە کۆریای باشور بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ تا بزانین چی دەکەین لەبارەی ئاوڵەی مەیمونەوە”.
نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی درمییە و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقیا بڵاوە.