پنتاگۆن: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دەریای رەش رۆتینییە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دەریای رەش رۆتینییە و بابەتێکی نوێ نییە.

رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی ناکۆکییەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا، ئەمریکا دوو کەشتی جەنگی دەنێرێتە دەریای رەش.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دڵنیاییدا لەبارەی ئەوەی ناردنی ئەو کەشتیانە ئۆپەراسیۆنێکی رۆتینیە و نوێ نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەمدواییانە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەمریکا هەوڵ دەدات لەم هەفتانەی داهاتوو لەسەر رۆشنایی زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی روسیا لەسەر سنوری ئۆکرانیا، کەشتی جەنگی بنێرێتە دەریای رەش.

لەماوەی رابردوو روسیا چەند یەکەیەکی سەربازی ناردە سنوری ئۆکرانیا، ئەوەش بووەتەهۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێکان لەبارەی نوێبوونەوەی شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی هەردوو حکومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا