سالار محمود: بلاسخارت ڕاست ناکا دۆخی کوردستان زۆر باشە

پۆڵەتیک پرێس
سالار مەحمود ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بلاسخارت ڕاست ناکا دۆخی کوردستان زۆر باشە.
سالار مەحمود لە لاپەڕەی فەرمی خۆی  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، بلاسخاریت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان گوایە ئاماژەی بە مەترسی سەر ھەرێم کردوە. بەڵام با بپرسین ئەوان چیان بۆ دیموکراتیزەکردنی کوردستان و عیراق کردوە؟
وتیشی دامەزراوەی UN دامەزراوەیەک نیە رۆڵی سیاسی گەورە ببینێ و مەبەستیان نیە ئەم ناوچەیە حوکمڕانی باشی ھەبێ. UN بەشێکە لە سیاسەتی ئەمریکاو ھاوبەشەکانی، ھەمیشە خەریکی موجامەلەی دەسەڵاتە نا دیموکراسیەکانن.
لە سەدا بیستی خەڵکی عیراق بەشداری ھەڵبژاردنی کرد. ئەوان یەکەم لایەن بوون پشتیوانی قبوڵکردنی ئەنجامەکەیان کرد.
تورکیا بە قوڵایی ھاتۆتە ناوخاکی ھەرێمەوە UN ی بەناو داکۆکی لەمافی گەلان و مافی مرۆڤ بێ ھەڵوێستانە تەماشا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا دامەزراوەکەی بلاسخارت UN یەکێکە لەگەندەڵترین دامەزراوە جیھانیەکان. گەندەڵی بەناوی مافی مرۆڤ و دژایەتی گەندەڵی.
ڕوونیشی کردەوە سەبارەت بە دژایەتی گەندەڵی ھەرگیز UN یارمەتی کوردستانی نەداوە. وەک چۆن یارمەتی عیراقیش نادەن.
دۆسیەی لادانی خودی بلاسخارت لە وەزیری لە وڵاتی خۆی، دەریخست ئەو شایەنی ئەوەیە نوێنەری ئەو دامەزراوە بێ لە عیراقێکدا کەلە گەندەڵیدا لە تۆپی وڵاتانی جیھانە.
لە ماوەی ڕابردوودا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو قەوارەی هەرێم لە مەترسیدایە، هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باڵیۆزی ئەمریکا بە هەمان شێوە ئاماژەی بەوەدا کە قەوارەی سیاسی هەرێم لە مەترسیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا