دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال: تا خۆسەری شەنگال لە تێكۆشان بەردەوام دەبین

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕایدەگەیەنێت “تا بەدیهێنان و مسۆگەركردنی خۆسەری دیموكرات بۆ شەنگال درێژە بە تێكۆشان و خەباتمان دەدەین”.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو هەرێم و بەغدا رێككەوتنێكیان لەبارەی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە ئەنجامدا، بەپێی رێككەوتنەكەش بڕیاردرا تەواوی ئەو هێزو گروپانەی كە ئێستا هەن لە شارەكە نەمێنن، لەبری ئەوان دۆسیەی ئەمنیبدرێتە دەست پۆلیسی فیدڕاڵی.

دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دواین كۆبونەوەیاندا تاوتوێی دۆخی شەنگال و دواین گۆڕانكایەكانی ناوچەكەیان كردووە و بڕیاریانداوە لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام بن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشێكی دیكەی ئەو كۆبونەوەیە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا تایبەت بە شەنگال لەوچوار چێوەیەدا ئاماژەیان بەوە كردووە، کۆمەڵگەی ئێزدی لە كانونی دووەمی ساڵی رابردوو دژی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە بوون، گەلی ئێزدی ئەوەی سەلماند کە هەرکەسێک دەبێت تێبگات، هیچ هێزێک لەهێزی گەل بەهێزتر نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک