“جیاوازی گەورە لە گفتوگۆکانی چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

فەڕەنسا کە یەکێک لە وڵاتانی بەشدار لە گفتوگۆکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانە بوونی جیاوازی بۆچوونی لایەنە بەشدارەکان لە گەیشتن بە بڕیاری چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

ئاگنیس ڤۆندێر مۆل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆکانی چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران جیاوازی گەورە بوونیان هەیە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەش سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، پێویستە چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بکەوێتە دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەو وڵاتە کە ڕۆژی 18 ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

ساڵی 2015 ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی 5+1 کە پێکهاتوون لە چین و ڕوسیا و ئەمریکا  و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا واژۆ کرا، یەکێک لە بەندەکانی هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی ئەمریکا بوو لەسەر ئێران.

ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە. لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندییەکانی خۆی بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا