پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژان ئیێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بزوتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ قەتەر و تورکیا بابەتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی کابوڵ تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە لۆدریان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فرانس 24 رایگەیاند، پێویستە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ جێبەجێ بکرێت و لەگەڵ قەتەری و تورکەکان گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵەوە.
وتیشی: پێویستە فەڕەنسا بەردەوامبێت لە فشارخستنەسەر تاڵیبان، بەڵام ئەو دانوستان لەگەڵ تاڵیبان ناکات.
لەدوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوەتی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ کشانەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان جەختی لەوەکردەوە، دەستی بەسەر فڕۆکەخانەکەدا گرتووە.