لاهور شێخ جەنگی: یەكێتی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بە ئەولەویەتی كارەكانی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “بەمەبەستی بون بەخاوەن هێزێكی دامەزراو و نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی بۆ كوردستان یەكێتی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بەئەولەویەتی كارەكانی”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا لە شاری سلێمانی، لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی دوو کۆبوەوە.

لەراگەیەندراوێكیشدا لاهور شێخ جەنگی ناوەرۆكی كۆبونەوەكی لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی خستووەتە ڕوو رایگەیاند “كە لەكۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان كراوە و ئەوان وایدەبینن قووڵایی ستراتیژیان لە بەغدایە لە ڕوانگەی ئەو دەستوورەی کە پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات و تاکە چەکە لە ئێستادا بەرگریی لە مافەکانیان پێبکەن.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی “بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ئەزموونەکەمان دەخوازێت کە زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ی کردووە بە ئەولەویەتی کارەکانی و ڕۆڵی کارای هەیە تیایدا، لە پێناو ئەەو ئامانجەی كه‌ هەرێمی کوردستان ببێت بە خاوەن هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی و هەمیشە ئاامادەبێت بۆ بەرگریکردن له‌ به‌ها باڵا كوردستانییه‌كان”.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو كراوە و لەو چوارچێوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتی باسی لەوەكرد، ئەگەر کورد یەکڕیز و یەکدەنگ بێت لە بەغدا دەتوانێت لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئاامانجەکانیان بکەن، لەو سۆنگەیەشەوە پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕانی بە دەستکەوتێکی گەورە لە قەڵەمدا و جەختیکردەوە کە دەرگای هاوپەیمانیەتییەکەیان کراوە دەبێت بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی باڵای میللەتیان لەبەرچاوە.

https://fb.watch/6s87GFe-zT/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا