ڕوسیا: ئەمریکا بە دەستی سوپای ئۆکرانیا هێرشی ئەلکترۆنی دەکاتە سەرمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەدەستی سوپای ئۆکرانیا هێرشی ئەلکترۆنی دەکاتەسەر وڵاتەکەمان.

لەوبارەیەوە ڤلادمیر شین جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زانیاری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا باسی لەوەکرد، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر ماڵپەڕەکانی ڕوسیا لەسەر ئینتەرنێت چوار هێندە زیادیکردووە بەراود بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا”.

وتیشی، “زۆربەی ئەو هێرشانەی کراونەتەسەر ڕوسیا لە خاکی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە بووە”.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە، کێشە و ناکۆکی کەوتووەتە پەیوەندییەکانی ڕوسیا لەگەڵ ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا، هەر بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین سزای توندیان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا