بەهۆی خۆڵبارینەوە 130 هاوڵاتی سەردانی فریاکەوتنەکانی سلێمانییان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوو (130) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی کاریگەری ئەوخۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانییەوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کردوە لە (24) کاتژمێری ڕابردوو (130) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان)یان کردووە”.

ئەوەش هاتووە، “بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و کاریگەریەکانی، بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان  بۆکراوە ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە”.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەچڕی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا