تەندروستی عێراق رێكاری بە پەلەو توندتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ئێستای كۆرۆناوە، لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی پەتاكە كۆبونەتەوەو جەخت لەوەكراوەتەوە رێكاری بە پەلەو توند بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنەبەر.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە رایگەیاندووە، كۆبونەوەی لیژنە باڵاكە شەوی ڕابردوو بووەو تێیدا هانی موسا، جێگری وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی تەندروستی لەوەزارەت و نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری ودەستەی حەشدی شەعبی بەشداربوون.

باس لەوەشكراوە، ئامادەبووانی كۆبونەوەكە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بە پەلە رێوشوێنی توند بۆ رووبەڕوونەوەی پەتای كۆرۆنا بگرنەبەر تاوەكو رێگری لە تەشەنەكردنی بكەن.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، لە كۆبونەوەكەدا داواكراوە پێداچوونەوە بەپلانەكانی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكەدا بكرێتەوە.

ئەو كۆبونەوە دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان لەسەر ئاستی عێراق مەترسی دروستكردووەو بەوهۆیەشەوە پێشتریش لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا