پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک بەدوای ئاسانترین ڕێگا دەگەڕێن بۆ بەهێزبوونی بیرەوەریان، هەندێک لە خواردنەوە سروشتیەکان یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەری دەدەن، ئەمەش لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە.
ئەم خواردنەوانە یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەری دەدەن:
-قاوە
ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە و زیادەڕەوی تێدانەکرێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و بەهێزبوونی بیرەوەری هەیە.
-چای سەوز
یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدات و سەرنج و بیرەوەری بەهێزدەکات.
-شەربەتی پڕتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە و بیرەوەری بەهێزدەکات.
-شەربەتی سەوزەواتەکان
شەربەتی سەوزەواتەکانی وەک شێلم، سپێناخ و ئەوانی دیکە ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانیان تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک و بەهێزبوونی بیرەوەری هەیە.
-شەربەتی سێوی سەوز
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بیرەوەری بەهێزدەکات.