پۆڵەتیک پرێس
تەماتە تامێکی زۆر تایبەت و خۆشی نییە، بەڵام زۆر تەندروستە، تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی تەماتە وایلێدەکات بەشێوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.
سوودە تەندروستیەکانی تەماتە:
-دەوڵەمەندە بە مادەی لیکۆبین کە تایبتەمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوینبەرەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات.
-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
-تەماتە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سوودبەخش بۆ تەندروستی چاو، یارمەتی باشتر بینین دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی چاو دەکات.
-ترشی کلۆروگینیک و پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە دەتوانن ئەو سەوزەوات و میوانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک تەماتە، مۆز، قەیسی وشککراوە، پەتاتەی شیرین و نیسک، چونکە دەبنە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان و ئاوی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیشاڵەکان ئارەزوی خواردن کەم دەکەنەوە ئەمەش هەستی تێری زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، هەروەها کاریگەری ئەرێنیشی لەسەر تەندروستی مێشک هەیە.