سبەی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایەک لە بواری کەشناسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی سبەی دوو شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری كەشناسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی سبەی دووشەممە شەپۆلێكی چری خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم دەگرێتەوە، كاریگەریەكی زیاتری دەبێت لە سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری كەم دەبێتەوە، بەرەبەیانی سێشەمە كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، سبەی دووشەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندی كورت خایەن لە بەشێكی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا