دادگاى باڵا سکاڵایەکی رەتکردەوە کە لە دژی فرۆشتنى گازى کۆرمۆر بە عێراق تۆمارکرابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە لە دژی فرۆشتنى گازى کۆرمۆر بە وەزارەتى نەوتى عێراق تۆمارکرابوو، دادگاکە دەڵێت، سکاڵاکار بەرژەوەندیى لە پێشکەشکردنى سکاڵاکەدا نەبووە، بۆیە سکاڵاکەی رەتکراوەتەوە.

رۆژی 4ى کانوونى دووەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق تاوتوێى سکاڵایەکى کرد کە لە دژى سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەزیرانى نەوت و دارایی حکومەتى فیدراڵیی تۆمارکرابوو، تێیدا داواى دەکرد بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق بە “نادەستوورى” بناسێنرێت بۆ کڕینى گازى سرووشتى لە کۆمپانیاى پێرڵ، کە لە کێڵگەى کۆرمۆر لە هەرێمى کوردستان کار دەکات.

دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاری دا کە سکاڵاکە رەتبکاتەوە و بە پاساوى ئەوەى سکاڵاکار بەرژەوەندیى لە پێشکەشکردنى ئەو  سکاڵایەدا نەبووە.

سکاڵاکە لەلایەن عودەى عەواد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق تۆمارکرابوو، کە ئەندامى فراکسیۆنى فەتحە لە پشکى پارێزگاى بەسرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا