پێنج خواردن یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

سوڕی خوێن کردارێکی زۆر گرنگی جەستەی مرۆڤە کە لەڕێگەیەوە خوێن بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە دەڕوات، زۆر پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیانی کەسەکان.

هەندێکجار خوێن بە باشی بۆ ئەندامەکانی جەستە ناڕوات ئەوەش چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە وەک جگەرەکێشان، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکر، سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چالاککردنی سوڕی خوێن هەیە هەندێک لە خواردنەکان یارمەتی زیاتر چالاکبوونی دەدەن، ئەوانیش:

-چەوەندەر
چەوەندەر ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی سروشتی تێدایە یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات.

طريقة عمل عصير بنجر بالجزر الأحمر - شملولة

-سەوزەواتەکان
زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی چوار بۆ پێنج ژەم لە سەوزەواتەکان ڕۆژانە، چونکە دەوڵەمەندن بە ماددەسوودبەخشەکان و خوێیان تێدانییە ئەمەش ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

مفاجأة للنباتيين..الخضراوات تسمع صوت التهامها وقد تقاوم

-گوێز
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 یارمەتی دابەزاینی پەستانی خوێن و باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی خوێن هەیە.

فوائد عَين الجمل " الجوز " | البوابة

-میوەکانی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم
ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک خورما، مۆز، توو، ئاڤۆکادۆ و چەندانی دیکە پێویستە ڕۆژانە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە چالاککردنی سوڕی خوێندا هەیە.

przerywany Biegać Uśpienie magnez w owocach i warzywach - alfred-werling.com

-شیرەمەنیە کەم چەورییەکان
توێژینەوەکان دەریانخستووە کانزای کالیسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات، بەرهەمە شیرەمەنیەکان کە چەورییان کەمە گرنگییەکی زۆریان بۆ سوڕی خوێن هەیە پێویستە ڕۆژانە کوپێک شیر یان ماستی کەم چەوری لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت.

فني القوانين واللوائح مقصف طريقة عمل الزبادي بالحليب المجفف - hamartrubaduren.com

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا