پۆلیس ئەو كەسەی دەستگیركرد كە نیشانەی جگەرەی لە ناو دەمی منداڵێك گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی پارێزگای زیقار هاووڵاتییەكی ئەو شارەیان دەستگیركرد لە پاش ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تیایدا بە فیشەك نیشانە لە جگەرەیەك دەگرێتەوە كە بە دەمی منداڵێكەوەیە.

رۆژی سێشەممە،3 ی ئایار شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی ئەو هاووڵاتییەی زیقاری بڵاوكردەوە، ئەوەش لە پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەهۆی بڵاوكردنەوی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا بە چەك نیشانە لە جگەرەیەك دەگرێتەوە كە كردوویەتی بە دەمی منداڵێكەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو كەسە بەتۆمەتی تەقەكردنی نایاسایی و زیانگەیاندن بە ئاشتیی كۆمەڵایەتی و هەڕەشە دروستكردن لەسەر منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ، دەستگیركراوە.

وەكو لە ڤیدیۆكەشدا دەردەكەوێت، ئەو كەسە چەكی جۆری كڵاشنیكۆڤی پێیە، دوای تەقەكردنەكەش جگەرەكە پیشانی كامێرا دەدات وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە بیسەلمێنێت جگەرەكەی پێكاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا