قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپای لە عێراق كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، لە كاتی ناكۆكییە سیاسییەكاندا رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنەكان و چارەسەركردنی گرفتەكاندا.

رۆژی چوارشەممە 2_8_2023 لە هەولێر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كۆبوونەوە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی وەك باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دواپێشهاتەكان و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەكانی ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپای لە عێراق كرد لەپای پەرۆشی و هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی و ئارامی سیاسی لە عێراق و كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا