داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لە هەفتەی ڕابردوودا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

داهاتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 32 ملیار دینار بووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، هەفتەی ڕابردوو داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 32 ملیار و 334 ملیۆن و 845 هەزار و 92 دینار بووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هەفتەی ڕابردوو بەراورد بە هەفتەی پێشتر 12 ملیار دینار داهاتەکە زیادیکردووە، بەجۆرێک هەفتەی پێشتر 20 ملیار و 120 ملیۆن و 29 هەزار دینار بووە.

رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا