سەرۆککۆمار جەخت لە سەر بەردەوامیدان بە مەشق و ئامادەکارییەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، رۆژی سێشەممە 22-8-2023، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە لیوا بەختیار محەمەد صدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و وەفدی یاوەری کرد.

لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و تەواوی شارەکانی عێراق کرا، هەروەها جەختیانکردەوە لە سەر بەردەوامییدان بە مەشق و ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی توانا جەنگیەکانی هێزی پێشمەرگە و تەواوی هێزە ئەمنییەکان.

سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بە شێوەیەک کە سەروەری عێراق بپارێزێت و ببێتە بەدیهێنەری خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن لە بوارەکانی دیکەدا بۆ هاونیشتمانیان.

لای خۆیانەوە وەفدەکە باسیان لە پلانەکانی مەشق و راهێنانەکان کرد، هەروەها خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆک کۆمار دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا