فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی هەولێر دەردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە لە کۆنفرانسی (ئاشتی و گێڕانەوە)ی هەولێر بەشداریان کرد.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییەوە پێی دراوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ داواکراو (وسام حەردان) دەرکردووە لەپای ئەو رۆڵەی لە بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گێڕای.

هاوکات، بە هەمان تاوان یاداشتی دەستگیرکردن بۆ داواکراوان (میسال ئەلئەلوسی) و (سەحەر کەریم تائی) فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیری دەرچووە.

ئەوەش هاتووە، رێکاری یاسای بەرامبەر هەموو بەشداربووان دەگیرێتەبەر لەکاتێکدا کە ناوی تەواوەتییان زانرا.

رۆژی هەینی لەشاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کوری سەرۆکی پێشووتری ئیسرائیل، چەندین سەرۆک هۆزو کەسایەتی عەرەب کە ژمارەیان زیاتر لە 312کەس زیاتر بوو، کۆنفڕانسێک ئەنجامدراو لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا داوای ئاساییکردنەوەی، پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا