بەندەری فاو..ئەو بەندەرەی عێراقی بردە ناو کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەندەری گەورەی فاو، بەندەرێکە کە لە تورکیاوە وڵاتی عێراق بە ئەوروپاوە بۆ کاری بازرگانی دەبەستێتەوە و بە دەستبەکاربوونی نەخشەی گواستنەوەی دەریایی لە جیهان دەگۆڕێت و ساڵانە ملیۆنان دۆلار دەخاتە خەزێنەی حکومەتی عێراق.

پڕۆژەی بەندەری فاو، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی گەشەپێدانی عێراق و بە نۆ پارێزگاردا تێدەپەڕێت، کە دواهەمینیان پارێزگای موسڵە بەرەو دەروازەی فیشخابور لەگەڵ دیوی توركیا.

لەگەڵ دروستکردنی بەندەری فاودا، بۆ باشترکردنی دۆخی گواستنەوە و چالاکترکردنی بڕیاردرا هێڵێکی شەمەندەفەر دروستبکرێت، کە ناوچەی کەنداو لەڕێگەی خاکی عێراقەوە بە باکووری ئەوروپا دەبەستێتەوە لەڕێگەی تورکیاوە، ئەمەش بایەخێکی ستراتیژی دیکە بە پرۆژکە دەدات، بەشێکی دیکەشی بریتییە لە دروستکردنی کۆگانی هەڵگرتنی دانەوێڵە، لەگەڵ بەرزکەرەوە گەورەکانی ناو بەندەرەکە، هەروەها شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە، دروستکردنی ڕێگەی نێودەوڵەتی، دروستکردنی چەندین کارگە و سەرچاوی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی.

توانای بەندەری فاو بریتییە لە 99 ملیۆن تۆن کەرەستەی ساڵانە و دوای تەواوکردنی عێراق مانگانە 15 ملیار دیناری لەو بەندەرە دەستدەکەوێت، بەپێی بەدواداچوونەکانی شارەزایانی بواری ئابوری بەندەرەکە لە حاڵەتی تەواوبوون و کارکردنی ئاسایی خۆیدا، ساڵانە پارەیەکی زۆر دەهێنێتە خەزێنەت عێراقەوە، جگە  لە داهاتی کارەکانی دیکەی وەک گواستنەوە، فڕۆکەوای، فڕۆکەخانەکان، شەمەندەفەر و سووتەمەنی.

An overland route to rival Suez: the wild ambition of Iraq's Al Faw port

تێچووی پڕۆژەی بەندەری فاو، نزیکەی 4.6 ملیار یۆرۆیە، درێژی شەپۆلشکێنەکانی زیاترە لە 16 کیلۆمەتر و درێژترینی سەر ئاستی جیهانە، بۆیە ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

عێراق، لەساڵی 2010دا، زنجیرەیەک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا، کۆریای باشور و یۆناندا واژۆکرد، بەمەبەستی دروستکردنی بەندەرێکی گەورە لەسەر کەنداوی عەرەب. بەڵام هەموو ئەو گرێبەستانە وەک ئەوە بەڕێوەنەچوون کە پێشتر رێککەوتنیان لەسەر کرابوو، ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ ناکۆییە سیاسییەکان و قەیرانە داراییەکان و ئاسایش لە عێراق، دواتر لە ساڵی 2018 هەندێک لەو گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆری چالاک کرانەوە.

لەساڵی 2020دا، مشتومڕی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە لە عێراق کۆمەڵێک ناڕوونی لەبارەی داهاتووی پڕۆژەکە هێنایەکایەوە، بەتایبەت لەژێر رۆشنایی تەنگەژەکانی نێوان کۆمپانیای دایۆی کۆریای باشور و دەسەڵاتدارانی عێراق کاتێک تەرمی پارک شل هوو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دایۆی کۆری دۆزرایەوە و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێک چەندین لایەن بە تاوانی کوشتنی تۆمەتبار کران و باسی لەوەدەکرا کە مردنەکەی پەیوەندی بە بەندەرەکەوە هەبێت لەکاتێکدا هەندێک لایەن نەیاندەویست پڕۆژەکە ئەنجام بدرێت، ئەگەرێکی دیکەش ئەوەبوو کە خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنابێت.

وڵاتانی کوێت، ئیمارات، میسر و ئێران، بە کۆسپ خستنەبەردەوام تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی فاو تۆمەتباردەکران و لەوکاتەدا، وەلید محەمەد شەریفی، قائیمقامی قەزای فاو باسی لەوەکرد، ململانێ و ناکۆکی هەیە، چونکە ئەگەر بەندەری گەورەی فاو تەواوبکرێت، کاری بەندەرەکانی بەشێک لە وڵاتانی کوێت، ئیمارات و نۆکەندی سوێس لاوازدەکات، هەموو ئەو وڵاتانە لەبەرامبەر تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە هەست بە مەترسی دەکەن و هەوڵدەدەن تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە دوابکەوێت.

بەندەری گەورەی فاو، بەپێی دیزاینەکەی، یەکێک دەبێت لە گەورەترینەکانی سەر ئاستی جیهان، لەبەرئەوەی کاڵاکان لە چین، ژاپۆن و باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بە رێگەی عێراقدا دەگەیەنێتە جیهان و بەپێچەوانەشەوە، ھەربۆیە دەوترا کەس سوود لە پرۆژەی فاوی گەورە نابینێت عێراق نەبێت، کەسیش زیان لە پرۆژەکە ناکات کوێت و ئێران و میسر و ئیمارات نەبێت.

التخطيط: الطاقة الانتاجية الابتدائية لمشروع ميناء الفاو الكبير تصل إلى قرابة 45 مليون طن سنوياً - شفق نيوز

لەڕۆژی 11/4/2021، موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق، لە پارێزگای بەسرە، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاوی دانا و وتی، “دەستکردن بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگ ڕادەگەیەنین، کە چەند ساڵێکە هاوڵاتیان چاوەڕوانی بوون، ئەویش بەندەری فاوە، کە دەبێتە مایەی پتەوکردنی پێگەی جیۆسیاسی عێراق لە ناوچەکە و جیهان و دەرەفتی کاریش بۆ هاوڵاتییانی بەسرە و پارێزگاکانی دیکە دەڕەخسێنێت، کەسانێکی زۆر گرەوییان لەسەر شکستهێنانی پڕۆژەکە کردبوو، بەڵام بەفەرمی دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت”.

بەندەری فاو، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جدییە لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، كە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی عێراق دادەنرێت، كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری ئیتاڵی توێژینەوەی بۆ كاركردن لە پڕۆژەكە پێشكەشكردووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەڕۆژی 18/4/2023 ئاشکرایکرد، لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێکی بۆ توركیا ئەنجام داوە و لەگەڵ لایەنی توركی كۆبوونەوە، لەئەنجامدا لیژنەیەكی هاوبەشیش پێكهێنرا، بۆدروستكردنی هێڵی ئاسنین لەسەر ڕێگای بەندەری فاو لە چوارچێوەی سیستەمی كارپێكراوی ئەوروپی، هەروەها لەگەڵ دانانی سیستەمێكی پێشكەوتووی كامێرا.

ئەوەشیخستەڕوو، 60 کیلۆمەتر لە پرۆژەی گواستنەوەی وشكانی نێوان بەندەرەكانی فاو و ئوم قەسر تەواو بووە، قۆناغی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەندەری فاو سەرەتای ساڵی نوێ دەستپێدەكات.

ناسر ئەسەدی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە لە ڕۆژی 6ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری کارەکانی بەنداوی فاو تەواو بووە دوای هەفتەیەک سێ ملیۆن تۆن کەرەستەی لێوە دەگوازرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەندەری فاو بەهەموو توانایەوە دەخرێتەکار و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی دەکەن، بەمەبەستی دانانی پلانی ستراتیژی کارپێکردنی بەندەرەکە و پشکنینی ڕیگەی گەشەپێدان، کە 42 کیلۆمەتر لەنزیک بەغداوە تێدەپەڕێت.

ناسر ئەسەدی ڕوونیشیکردەوە، بەندەرەکە %80ی کارەکانی تەواو بووە لەگەڵ هاتنی ساڵی 2025، ئامادە دەبێت بۆئەوەی بەتەواوی توانای خۆیەوە کاربکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا