پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعس پەسەندکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەندیدار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک پەسەندکرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،” دوێنی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەست بە پارێزگای کەرکوک پەسەندکرا”.

ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی دەرچووانی وەک یاسایەکی تایبەت، پڕۆژەیاساکە پشبەستوو بە بڕگەکانی ناو دەستوری عێراقی داڕێژراوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا