قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێکارەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چڕدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆرێگریکردن لە بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێریکردنی دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن چڕدەکاتەوە و داوایەکیش ئاراستەی هاوڵاتیان دەکەن.

لایخۆیەوە فریاد عوسمان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵنەدان و مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربون، لیژنەکان چاودێریکردنی دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن چڕ دەکاتەوە و هەر شوێنێک گۆشتی بێمۆری هەبێت دادەخرێت و لەرێگەی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی یەکی سلێمانییەوە روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.

وتیشی، “بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی پەتای خوێن بەربون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانیش هەمورێکارەکان دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە تۆمارکردن و بڵاوبونەوەی”.

هاوکات داواشی لە هاوڵاتیان کرد، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و خێزانەکانتان، لەماڵەکانی خۆتان ئاژەڵ سەرمەبڕن و گۆشتێک مەخۆن لەلایەن سەربڕخانەوە مۆرنەکرابێت هەروەها لەسەر شەقامەکان گۆشتی بێمۆر مەکڕن، بازیان لەتەندروستیتان نەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا