بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئیندۆنیزیا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی تشرینی دووەم، ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە دەریای باندا لە ئیندۆنیزیا ڕوویدا.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلەی ڕیختەر دەریای باندای لە ئیندۆنیزیا هەژاند و هۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی و بەرزبوونەوەی ئاوی دەریای باندا بەشێوەیەکی فراوان داوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەڕووی زەوییەوە بووە و ناوەندی بوومەلەرزەکەش 500 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیلی لە تیمۆری ڕۆژهەڵات و 341 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەمبۆن لە ئیندۆنیزیاوە دووربووە.

تائێستا، هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا