بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەركونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئاقای مەحمودیان، سەركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرد.

‏‎لەدیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ فراوانكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان دووپاتكردەوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئاقای مەحمودیان كرد و هیوای خواست هاوكار و یارمەتیدەر بێت لە گەشەكردن و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و لەو رووەشەوە هەموو پشتیوانییەكی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا