گرووپێكی هاككەر بەڵگەنامەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گرووپی هاككەری بلاك ریوۆرد، 50 گێگابایت بەڵگەنامەی هاككراوی كۆمپانیای پەرەپێدانی ئەتۆمیی ئێرانیان بڵاوكردەوە.

گرووپی هاككەری بلاك ریوۆرد، دوای ئەوەی رۆژی هەینی 21-10-2022 لە ئیمەیڵێكدا هۆشدارییان بە بەرپرسانی حكومەتی ئێران دا لە بارەی بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك بەڵگەنامە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، شەوی رابردوو 50 گێگابایت بەڵگەنامەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان بڵاوكردەوە.

گرووپە هاككەرەكە لە ئیمەیڵەكەدا داوای ئازادكردنی بەندكراوانی سیاسی لە بەرپرسانی حكومەتی ئێران كردبوو و هۆشداریی دابوو كە ئەگەر داواكارییەكە جێبەجێ نەكرێت، هەموو ئەو بەڵگەنامانەی هاكی كردوون بڵاویان دەكاتەوە.

پێشتر گرووپی بلاك ریوۆرد رایگەیاندبوو، چووەتە نێو سێرڤەری كۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی بوشەهر و دەستی بە هەندێك زانیاریی گرنگی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران گەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا