تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات لەماڵەوە بمێننەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوا لەهاوڵاتیان دەكات پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن و لەماڵەوە بمێننەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێشووداو لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەهەوڵبدەن بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لەکاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاریەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بكەن و ئەو جۆرە ڤاكسینانەی هەن بەكاری بهێنن.

تەندروستی سلێمانی داواش دەكات ماسك و ببەستن و دەستكێش بەكار بهێنن و خۆیان بەدور بگرن لەو توشبووانە و ئەو هاوڵاتیانەی گومانیان لێدەكرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و لەماڵەوە بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا