پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمانگی ڕەمەزاندا شەڕ رادەگیرێت و هیوادارە تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە27ی شوبات، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد،” بەپێی زانیارییەکان، کە لەلایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیەوە وەریگرتووە، هەنگاوەکان بۆ ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە نزیکبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارە تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و لەمانگی ڕەمەزاندا شەڕ رادەگیرێت.
ڕوونیکردەوە، ئیسرائیل رازیبووە، کە هیچ کردەوەیەکی سەربازی لەمانگی ڕەمەزاندا ئەنجام نەدات و شەڕ ڕابگرێت.
لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆر کەوتووەتەوە.