پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆپیشاندانی سلێمانی بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران داوا دەکەن خۆپیشاندانەکەیان بەلاڕێدا نەبرێت.
لە ڕوماڵی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا دەرکەوتووە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و گازی فرمێسکڕێژ دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.
هاوکات، خۆپیشاندەران داوا دەکەن خۆپیشاندانەکەیان بەلاڕێدا نەبرێت و بەسیاسی نەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، چەند بریندارێک لە بەرەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیش بوونی هەیە.