لە سلێمانی خۆپیشاندانە و ڕێگەیەکی سەرەکی داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوا دەکەن، کاتی بەرنامەی خوێندن درێژبکرێتەوە و دەڵێن، “مامۆستاکان خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە لەو کاتە کەمەدا ناتوانن بەرنامەی خوێندن تەواوبکەن”.

هاوکات داوا دەکەن، بەرنامەی خوێندن کەمبکرێتەوە و چونکە لەو ماوە کەمەدا ناتوانن فریای ئەو هەموو بەشە بکەون کە هێشتا لە بەرنامەی خوێندنی ئەمساڵ نەخوێندراون.

بەشێک لەو خوێندکارانە بە پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “داوا دەکەین خوێندکاران سبەی چوارشەممە بێنە ئەم شوێنە و داوای مافەکانیان بکەن و لەگەڵمان بەشداربن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا