پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەك لە شاری هەولێر بیسترا و بە درۆنیش هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە لە سەر رێگەی هەولێر _ پیرمام روویداوە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبیلێكی هاووڵاتیان گەیاندووە و دوو هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس گەشتووەنەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵێنەوە كردووە.
میدیای حەشدی شەعبی دەڵێت ناوچەیەکی پارێزراو لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کراوەتە ئامانج کە چەند کیلۆمەترێک لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکاوە دوورە.