سەرۆك كۆمار: پارێزگاری لە دەستكەوتە ئەمنییەكان بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لەو دەستكەوتە ئەمنییانە بكرێت كە لە ڕێگەی پەرەپێدانی كاری ئەمنی و چالاككردنی كاری هەواڵگری بەدیهاتون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، رۆژی پێنجشەممە 3_11_2022 د. لەتیف جەمال رەشید لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای راوێژكاری كە بە بۆنەی دەستبەكاربونی لە ئەركەكانی وەك سەرۆك كۆمار پیرۆزباییان لە د. لەتیف كرد.

سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییە و دەربڕینانە نیشاندا، جەختیكردەوە لە پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پاراستنی ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی كە لە ڕێگەی پەرەپێدانی كاری ئەمنی و چالاككردنی كاری هەواڵگری و بەدیهاتون، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر ئەو هەوڵە بێوچانانەی دەدرێن بۆ ڕاودونانی پاشماوەكانی تیرۆر.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد، پێویستە هەمولایەك لە هەوڵەكانیان بەردەوامبن بۆ پشتیوانیكردن لە دەزگا ئەمنییەكان و پاڵپشتیان بن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانیان لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئۆقرەیی لە وڵاتدا، هەروەها تیشكی خستەسەر گرنگیی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا