سودانی داوا دەكات سەربازگەی رەشید بكرێتە پارك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق پرۆژەكانی هەڵمەتی بەغدا جوانترە بەسەردەكاتەوە و داواش دەكات لە شوێنی سەربازگەی رەشید، پاركێكی گەورە دروستبكرێت.

رۆژی شەممە 4_3_2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كاركردن لە شەقامی ئەبو نواس بەسەركردەوە كە ئێستا لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بەغدا جوانترە) ئەنجام دەدرێن، لەمیانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كرێكار و ئەندازیارانی پرۆژەكە داوایكرد پرۆژە و وەبەرهێنانی زیاتر و سەردەمیانە لە هەردوولای رووباری دیجلە دروستبكرێت.

سودانی سەربازگەی رەشیدی بەسەركردەوە و داوایكرد كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستێكی بەرز ئەنجامبدرێت لەپێناو تەرخانكردنی زەوییەكانی سەربازگەی رەشید و پێدانی بە كۆمپانیەكی بواری وەبەرهێنان بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بەپێشخستنی و گۆڕینی بۆ پاركێك وپانتایەكی سەوز پێشكەش بكات.

بۆ چارەسەركردنی كێشەی جەنجاڵی هاتووچۆش لەناو شاری بەغدا،سودانی داوایكرد شەقامێك بە ئاراستەی ناوچەی زەعفەرانیە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا