پوتن داوا دەکات ئۆکرانیا نەچێتەپاڵ ناتۆ و ئۆکرانیاش دەڵێت: واز لەو داوایەمان ناهێنین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەیانی ئەمڕۆ هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدا و تیایدا پوتن داواکارییەکانی خۆی ئاشکراکرد بەرامبەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکرانیا.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی بی بی سی، “داواکارییەکانی پوتن دوو بەشن، یەکەمیان ئەوەیە کە نابێت ئۆکرانیا بچێتەناو هاوپەیمانی ناتۆ، دووەمیشیان دانانی چەک لەپێناو گرەنتیکردنی ئەوەی کە لە داهاتوودا نابێتە هەڕەشە بۆسەر ڕوسیا، جگە لەمانەش دەبێت زمانی ڕوسی لەڕووی یاساییەوە لە ئۆکرانیا بپارێزرێت”.

لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت، “ئۆکرانیا لەپێناو دانوستانی ڕوسیا وازناهێنێت لە داواکاری خۆی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لەناو ناتۆ”.

ماوەی 23 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر ئۆکرانیا کەوتووە و چەندین سەربازی هەردوو بەرە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا