پەرلەمانی كوردستان: دەبێت سانا مام یوسف سزابدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هەر وتە و كردەوەیەك دەكەن كە قوربانیدان و ئازارەكانی كەس و كاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەكەداركردنی شكۆیان، سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیس دەكەن بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی سوكایەتی بە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە كردبوو.

لە بەیاننامەیەكدا لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە وەك لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بە توندی ئیدانەی هەر وتە و كردەوەیەك دەكەین كە قوربانیدان و ئازارەكانی كەس و كاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەكەداركردنی شكۆیان.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوكات هەر ستایشكردنێكی ئەو تاوانبارانەی كە تاوانەكانی جینۆسایدی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەك ڕەتدەكەینەوە، پێویستە ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر كەسێك بدرێت كە بەم شێوەیە سنوری پیرۆزییەكان دەبەزێنن، چونكە لای خەڵكی كوردستان خوێنی شەهیدان و كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالكراوان ناسنامەی گەلەكەمانن و هێڵی سورن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیس دەكات كە “جوامێرانە” دەسبەكاربوون و تۆمەتباریان دەسگیركرد، داواش لە دادگا دەكات دوایی ئیدانەكردنی تۆمەتبار ئەگەر تاوانەكەی بەسەردا یەكلایی بووەوە، بە سزای دادپەوەرانەی خۆی بگەیەنێت.
لە رۆژی 16 ی ئادار كچە مۆدیلێك بە ناوی سانا مام یوسف لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا سوكایەتی بە خەڵكی هەڵەبجە و شەهیدانی كیمیابارانكرد ئەمەش ناڕەزایەتی كەس و كاری شەهیدانی هەڵەبجە لێكەوتەوە.

رۆژی 21 ی ئادار وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە سەنای مام یوسفیان دەستگیركردووە و بە بڕیاری دادوەری تا 30_3_2021 رادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا