هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ڕێژەی 73هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، 73هەزار بەرمیل دابەزیوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا، لە 9 وڵات گەیشتە، 5ملیۆن و 513هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە هەفتەی پێشووتردا 5ملیۆن و 423هەزار بەرمیل بووە، واتە لە ڕۆژێکدا 90هەزار ڤەرمیل زیادی کردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەمریکا ڕۆژانە 77هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووە، بەڵام لە ماوەی هەفتەی پێشوودا ڕێژەکەی دابەزیەوە بۆ 73هەزار بەرمیل.

بەڕێوبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند، ئەمریکا ڕۆژانە 261 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ئیکوادۆرەوە هاوردە دەکات، هەروەها، 231هەزار بەرمیل لە ڕوسیاوە، 95 هەزار بەرمیل لە نێجیریاوە، لە بەڕازیلیشەوە رۆژانە 43هەزار بەرمیل نەوتی خاو هاوردە دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا