رووسیا بۆ پۆڵەندا: عێراقتان وێرانكرد ئێستا پەنابەرەكانی وەربگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە وەڵامی رەخنەكانی پۆڵەندا بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی بیلاڕووسیای كردبوون، وتی: ئێوە بەشداربوون لە وێرانكردنی عێراق، ئێستاش فەرموون پەنابەرانی عێراقیی وەربگرن.

ماریا زاخارۆڤا لە رێی چەناڵی خۆی لە تیلیگرام، لە وەڵامی پۆڵەندادا نووسیویەتی: باشترە سیاسییەكانی پۆڵەندا، ئەوانەی نەفرەت بۆ بیلاڕووس دەنێرن، ئەوەیان لە یاد بێت، كە وارشۆ، رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە وێرانكردنی عێراقدا.
هەروەها نووسیویەتی: دوو هەزار سەربازی پۆڵەندی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیان لەگەڵ ئەمەریكا لە پێناو “دیموكراتی”دا چوونە عێراقەوە.

زاخارۆڤا ئەوەشی وتووە: ئەو عێراقییانە بە خەونیش بیریان لەوە نەكردبوویەوە رۆژێك وەك پەنابەر بچنە پۆڵەنداوە، ئەوان لەسەر خاكی خۆیان دەژیان پێش ئەوەی شاڵاوی دیموكراتە بێزراوەكان روویان لێ بنێت، ئایا ئێستا پۆڵەندا ئامادە دەبێت لانیكەم هێندەی ژمارەی سەربازە بەشداربووەكانی لە شەڕدا، پەنابەر وەربگرێت؟

ئەمڕۆ سەرۆكی پۆڵەندا، ئانجی دودا، داوایكرد، هەرچی زووە پەلە بكرێت لە رێكخستنی كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی رەوشی ناوچەكانی سنووری پۆڵەندا و بیلاڕووسیا.

پۆڵەندا سەرقاڵی تەلەبەندكردنی سنوور و داخستنییەتی بە تەواوەتی بە رووی ئەو پەنابەرە نایاساییانەی لە بیلاڕووسیاوە روویان لە وڵاتەكە كردووە.

بڕیارە كۆبوونەوەكە بە بەشداری هەریەك لە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی دەستە ئەمنییەكان و دامەزراوە باڵاكانی دەوڵەت بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا