رابەری رۆحی ئێزدییەكان كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

ئەمشەو بابا شێخ رابەری رۆحی ئێزدییەكان لە جیهاندا لە تەمەنی 87 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

خەرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە بابا شێخی ئێزدییەكان بە رابەری رۆحی ئێزدییەكان لە كوردستان و عێراق و جیهان دادەنرا، چەند رۆژێك پێش ئێستا بارودۆخی تەندروستی تێكچووبوو لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرت.

بابا شێخ لە زنجیرەی بنەماڵەی (شێخ فەخرەدینی كوردی عەدێ) یە و لە ساڵی 1933 لە ناوچەی شێخان لە دایكبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا