ئەپیکۆر: ملیارێک دۆلار قەرزمان لای حکومەتی هەرێمە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکۆر رایگەیاند، وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی نزیکەی 11 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە، دەشڵێت، یەک ملیار دۆلار قەرزیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی یەکشەممە (24ـی ئادار) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، داهاتی کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی %60 کەمی کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی نەوتی ناوخۆیی، جێگەی ئاڵوگۆڕە جیهانییەکانی گرتووەتەوە.

ئەپیکۆر رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری شایستە داراییەکان و مووچەی کارمەندان و ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم قەرزارن.

ئەپیکۆر ئاماژە بەوەدەکات، ئەو قەرزانە لە مانگی ئەیلوولی 2022 بۆ مانگی ئازاری 2023دایە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا خەرجی و شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا بیانییانەی نەداوە.

بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی ئەپیکۆر، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، زیانی ئابووریی 11 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە و دەشڵێت، هیچ کام لە حکومەتەکانی هەرێم و بەغدا ئاماژەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتیی عێراق – تورکیا (ITP) بە کۆمەڵەکە نەداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا