دوای لەخەو هەستان سێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە

پۆڵەتیک پرێس

هەموو کەسێک دوای لەخەو هەستان ڕۆتینێکی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام ڕۆژانە دوای لەخەو هەستان خواردنەوەی سێ پەداخ ئاو وزە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

پسپۆڕی بواری خۆراکی ئەمریکی ئامی شابیرۆ دەڵێت، خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەستان کارێکی زۆر گرنگە، چونکە دوای هەشت کاتژمێر خەو جەستە ڕوبەڕووی وشکی دەبێتەوە خواردنەوەی سێ پەرداخ ئاو یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و وزەیەکی زۆری پێدەبەخشێت، پسپۆڕەکە باسی لەوەشکرد بەشێکی زۆری خەڵک کە تووشی وشکبوونەوەی جەستە دەبن بەدەست قەبزی و گێژبوونەوە دەناڵێنن خواردنەوەی ئاو لەبەیانیاندا باشترین چارەسەری ئەو کێشانەیە.

أيهما أفضل للصحة.. الماء البارد أم الدافئ؟

هەموو کەسێک ڕۆژانە بەنزیکی پێویستی بە هەشت پەرداخ ئاو هەیە بۆئەوەی لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دروستبوونی بەردی گورچیلە و نەخۆشیەکانی دیکەش بەدوور بێت، جەختی لەوەشکردووە خواردنەوەی سێ پەرداخ ئاو دوای لەخەو هەستان یارمەتی کرداری هەرس و تەندروستی پێست دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا