خواردنی شیرینییەکان پێش نوستن چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەمووان دوای ژەمی ئێوارە خواستی خواردنی شیرینیان زیاددەکات، ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێت ئاساییە، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشداری دەدەن کە خواردنی شیرینییەکان پێش نوستن چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

زیادبوونی فرەکتۆز لەجەستەدا دەبێتە هۆی هەوکردنەکان، بەپێی ماڵپەڕی”living strong”، زیادبوونی هەوکردنەکان دەبێتە هۆی هەناسەبڕینی کاتی لەکاتی نوستندا، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاددەکات.

لماذا يطلب الجسم الحلويات - ويب طب

لەگەڵ ئەوەشدا شەکر چالاکی زیاددەکات و دەبێتە هۆی خەوزڕان، بەپێی نۆرینگەی کلیڤلاند توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی شیرینییەکان پێش نوستن هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش، چونکە جەستە ئەو گلۆکۆزە ناسووتێنێت لەکاتی نوستندا و بەشێوەی چەوری لەجەستەدا کۆیدەکاتەوە، بۆیە پێویستە پێش نوستن شیرینییەکان نەخورێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا