پۆڵەتیک پرێس
سەوزەوات و میوە فرێشەکان بەردەوام بە بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی دادەنرێن، بەپێی وەرزەکان هەر یەکێکیان گرنگی خۆی بۆ جەستە هەیە.
ئەم سەوزەواتە زستانانە بۆ تەندروستی بەسوودن:
-توور
ڤیتامین بی، سی و کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
-کەلەرم
کەلەرمی سپی و سوور بەیەکێک لە بەسوودترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی دادەنرێن، دەوڵەمەندن بە کانزای پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن و سوودێکی زۆریان بۆ پێست و جومگەکان هەیە.
-گێزەر
دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان لە جەستەدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین ئەی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-پەتاتەی شیرین
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، بێتاکارۆتین، ڤیتامین ئەی، سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە و سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە.
-چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان بەتایبەتی کانزای پۆتاسیۆم کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، رێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە یارمەتیدەرە لە بەرهەهێنانی کۆلاجین کە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.