دابەش کردنی زەوی لەلایەن کازمیەوە هاوڵاتیانی هەرێم ناگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاوێژکاری مستەفا کازمی ڕیگەیاند، کازمی بڕیاریداوە بە دابەش کردنی زەوی بەسەر هەموو هاوڵاتیاندا جگە لە هاوڵاتیانی هەرێم.

ئەمڕۆ سێ شەممە سەباح عەبدوللەتیف ڕاوێژکاری مستەفا کازمی ڕایگەیاند، کازمی بڕیاری داوە بە دابەش کردنی 550 هەزار زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا، حکومەت 38 هەزار پارچە زەوی دابەش کردووە، ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هاوڵاتیانی عێراق لە پرۆژەکان سودمەند دەبن جگە لە هاوڵاتیانی هەرێم.

ماوەی ڕابروو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن بە شێوەی ئەلیکترۆنی، تاوەکو هیچ دەستوەردانێکی تێدا نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا