پۆڵەتیک پرێس
شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان لەجیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە سەرەتای توشبووندا درکی پێبکرێت هیوای چاکبوونەوە زیاترە، شێرپەنجەی قۆڵۆنیش یەکێکە لەو جۆرانەی شێرپەنجە کە تووشی ڕیخۆڵەکان دەبێت و ئازار و ناڕەحەتی دروست دەکات.
نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن:
-گۆڕانکاری لە دۆخی ڕیخۆڵەکان وەک سکچوون یان قەبزی
-هەبوونی خوێن لەکاتی پیسایی
-ئازارێی زۆر و ئاوسانی سک
-غازات
-ئازاری زۆری ڕیخۆڵەکان
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناتەندروست
-کەمی ڕێژەی ئاسن لەخوێندا یان کەمخوێنی