پۆڵەتیک پرێس
سرکەی سێو سوودیکی زۆی هەیە، بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و بەکاردەهێنرێت لە جیهاندا، بە تایبەتی یابان بەکارهێنانی سرکەی سێو لە یابان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٠٠ پێش زایین.
سوودەکانی سرکەی سێو:
-بەکتریای سوودبەخشی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات، کێشەکانی گەدە چارەسەر دەکات وڕێگری لە بەکتریای زیانبەخش دەکات.
-بەکتریا سوودبەخشەکانی ناوی یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات بەرامبەر بە نەخۆشییەکان.
– یارمەتی کێشەکانی قژ دەدات و لە وشکی و تێکشکاندن دەیپارێزێت.
-سرکەی سێو تایبەتمەندی دژە بەکتریا و فتریاتی هەیە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی سروشتی پێست و نینۆکەکان.
-مادەکانی ناو سرکەی سێو یارمەتی نەخۆشی شەکرە دەدات، هەروەها خواردنی چوار کەوچکی بچووک سرکەی سێو پێش ئەو ژەمانەی ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-سرکەی سێو چارەسەری کۆبونەوەی چەوی و زەیتی سەر دەکات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کڕێش.
-بەپێی توێژینەوەکان سرکەی سێو بۆ هەندێک کەس سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش.
-سرکەی سێو یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری دەدات و هەروەها ڕیشاڵی بەکتینی تێدایە ڕێگری کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکات، ئەم تایبەتمەندییانەش یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات.