نۆ بیر کردنەوەی هەڵە دەربارەی دروست بوونی بەردی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

دروست بوونی بەردی گورچیلە بەهۆی کەڵەکە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێ و کانزاکانە لە میزدا، لە ڕێگەی میزەوە دەچێتە دەرەوە کاتێک لە گورچیلەدا دروست دەبێت و دەجوڵێت، توشی ئازارێکی زۆر بەهێزت دەکات.

بەردی گورچیلە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازارێکی زۆر لە پشت و لاتەنیشتەکاندا، بەبێ ئەوەی ئزاری بوەستێت، توشی چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵە هەیە دەربارەی دروست بوونی بەردی گورچیلە بریتین لە.

١-بەکارهێنانی بەرهەمە سپیاییەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بەرهەمە سپیاییەکان وەک شیر ماست پەنیر هێڵکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی مەترسی لەسەر دروست بوونی بەردی گورچیلە، باشتر وایە ڕێژەیەکی باشیان لێ بخۆیتەوە پێچەوانەی ئەو زانیاریانەیبە خەڵک گەیشتووە.

٢-کەم کردنەوەی کالسیۆم ڕێگە کە دروست بوونی بەردی گورچیلە دەگرێت

لە ڕاستیدا ئێسک ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆم لە خۆیدا دەپارێزێت، بۆیە باشتر وایە رۆژانە یەک بۆ دوو گرام کالسیۆم وەربگری تاوەکو ئێسکەکانت لاواز نەبن.

٣-تەماتەو سەوزەوات دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە

تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەیسەلماندووە، ماددەی ئۆکسالایت کە لە تۆوی سەوزەواتدا هەیە ببێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

٤-ڤایتامین و کانزاکان مەترسیان لەسەر دروست بوونی بەردی گورچیلە هەیە

تا ئێستا هیچ نەسەلمێندراوە کە کانزاو ڤایتامینەکان مەترسیان هەبێت لەسەر دروست بوونی بەردی گورچیلە.

٥-تواندنەوەی بەردی گورچیلە

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ سەلماندنی هەبوونی تواندنەوەی بەردی گورچیلە.

٦-هەموو بەردێک پێویستی بە چارەسەر هەیە

هەندێک بەرد هەیە بچوکە، پێویستی بە چارەسەر نیەو لە ڕێگەی میزەوە خۆی یەتە دەرەوە.

٧-بەردی گورچیلە تەنها دەبێتە هۆی ئازار

بەردی گورچیلە تەنها دروست بوونی ئازارێک نیە بەڵکو، دەبێتە هۆی ئاوسانی بۆری نیز، هەروەها لەناوبردی ئەرکەکانی گورچیلە، دروستبوونی پەستانی زۆر لەسەر گورچیلە بۆیە باشتر وایە زوو هەوڵی چارەسەر بدەیت.

٨-خواردنەوەی بیرە یاخود ئاو دەبێتە هۆی کردنە دەرەوەی بەرد

بە پێچەوانەوە ئەو ماددانەی لە ئەلکهولدا هەیە زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ شتێک نیە دەربارەی ئەوەی بەهۆی بیرەوە بەردی گورچیلە فڕێبدرێت، باشتر وایە بە شێوەیەکی تەندروست و ئاو خواردنەوە تەندروستەکان بخۆیتەوە.

٩-بلوبێری ڕێگری لە دروست بوونی بەردی گورچیلە دەکات

لە ڕاستیدا بە پێچەوانەوە بەهۆی ماددەی ئۆکسالایت، مەترسی هەیە بۆ دروست بوونی بەردی گورچیلە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا