پەیوەندی نێوان مۆبایلە زیرەکەکان و خەمۆکی

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەی خەڵكی بەدرێژایی رۆژ مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن تەنانەت بەر لەوەی بشخەون، بە بێ ئەوەی بزانن ئەو رەفتارە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستییان دادەنێت و دووچاری توشبوون بە خەمۆکییان دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ئوسترالیا، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل و روانین لە شاشەکەی یارمەتیدەرە لە بەدیهێنانی خەوێکی باشتر لە شەواندا جگە لەوەش هۆکارە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی.

توێژەرانی زانکۆی سیدنی جەختیان لەوە کردەوە، زیانی تەماشاکردنی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تەنیا لە خەمۆکیدا کورت نابێتەوە بەڵکو کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی جەستەش دادەنێت، بەنمونە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل کاریگەری لەسەر تەندروستی چاوەکان دادەنێت بەتایبەت کە لە سەردەمێکداین زۆربەی خەڵک کاریان بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەڕوات.

یەکێکی دیکە لە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل، وا لە مرۆڤ دەکات کاتێکی زۆر بە بێداری بمێنێتەوە ئەوەش وا دەکات هەست بە برسێتی بکات و رێژەیەکی زۆر خۆراک بخوات بە بێ ئەوەی جوڵەی جەستەیی پێویستی ئەنجامدابێت.

بەپێی داتای هەواڵگری GSMA، لەمساڵدا زیاتر لە پێنج ملیار و ٢٣٠ ملیۆن کەس خاوەنی مۆبایلی زیرەکن ئەوەش واتە ٪٦٦،٧٩ی دانیشتووانی جیهان مۆبایلیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا